كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی وه‌زاره‌تی “بێهداشت” له پارێزگاكانی خووزستان، ئیسفه‌هان، گیلان، گۆڵستان و ئازه‌ربایه‌جانی شه‌رقی ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له حه‌وشه‌ی زانكۆی زانستی پیزشكی ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگایانه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشین كراوانی “بێهداشت و ده‌رمان” خوازیاری هاوسان كردنی حقووقه‌كانیان و وه‌رگرتنی پاداشت و مافه‌كانی دیكه‌یان بوون. ناڕازییان له‌و باوه‌ڕه‌ن كه خانه‌نشین كراوانی وه‌زاره‌تی “بێهداشت و ده‌رمان” ٤ بۆ ٥ میلیۆن جیاوازی حقووقیان له گه‌ڵ هاوكاره‌كانی دیكه‌یان هه‌یه.