كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی كه‌ره‌ج، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، له ساڵی ٩٦ی هه‌تاویه‌وه بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ حقووق و سه‌نه‌واتی دواخراویان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه دا چه‌ندین جار بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.