كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی فوولادی ئه‌لبۆرز، ڕۆژی به‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مكردنی حقووق و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی فوولادی ئه‌لبۆرز له ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ی یه‌ك و نیو ملیۆن تمه‌ن له حقووق هاوسانسازی، نه‌بوونی قه‌راردادی بیمه‌ی ده‌رمانی به ته‌عرفه‌ی فوولاد، هه‌روه‌ها نه‌چوونه سه‌ره‌وه‌ی بڕیاری ٢٥ له سه‌دی حقووقه‌كانیان، ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه و خوازیاری به‌دیهاتنی خواسته‌كانیانن.