كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشیكراوانی شیركه‌تی مۆخابراتی شیراز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به ١٥ ساڵ بیلاته‌كلیفی، له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی مۆخابراتی شیراز وێڕای تێپه‌ربوونی ١٥ ساڵ له خانه‌نشین بوونیان هیشتا داخوازییه دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و خوازیاری په‌رداختی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان بوون. جێی ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی ڕژیم بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه هێرشیان كردۆته سه‌ر ناڕازییان و ده‌ستیان كردووه به لێدان و ئازاری خه‌ڵك.