ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی “سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی” و فوولاد له شاره‌كانی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردن و پشتگوێ خرانی داواكاریه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ناڵه‌باری ژیان، نه‌چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان، جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسان سازی و كۆمه‌ڵێك داواكاری دیكه‌یان له به‌رانبه‌ر بینای مه‌جلیسی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه. هاوكات خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی دیكه‌ش هه‌ر وه‌ك ته‌وڕێز، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ئه‌هواز، لوشان، كرماشان، خوڕه‌م ئاباد و قه‌زوێن له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و سازمانه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.