كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولادی ئۆستانه‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای كانوونی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد خوازیاری جێبه‌جێ بوونی داواكاریه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و كاغه‌زی ده‌ستنووس خوازیاری جێبه‌جێ بوونی خواسته‌كانیان سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ژیان و كاریان بوون. شایانی باسه ناڕازیان له به‌رانبه‌ر ئاستی كه‌می حه‌قده‌ست و نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی و هاوسانكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕزایه‌تیان ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.