كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاری “ئه‌هواز” و “ڕه‌شت”، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ژیانیان له به‌رانبه‌ر بینای سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان كۆبوونه‌وه.
گرنگترین خواستی خانه‌نشینكراوانی ناڕازی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی بووه كه باس له سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقی خانه‌نشینكراوان به نیسبه‌ت هه‌ڵاوسان و گرانی له ئێران‌دا ده‌كات. خانه‌نشینكراوان خوازیاری ئه‌وه بوون كه ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌زووترین كات ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ بكات و دوو له سه‌دی حقووقه‌كانیان كه به مه‌به‌ستی بیمه‌ی ده‌رمانی كه‌م ده‌ركرێته‌وه، ڕابگرن.