كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی “ئه‌هواز”، “ڕه‌شت”، “كرماشان”، “خۆڕه‌م ئاوا”، “تاران”، “مه‌شهه‌د”، “ته‌ورێز” و “قه‌زوێن”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداختی حقووق، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای هاوسانسازی، به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واو و كه‌مالی یاسای ٩٦ی ته‌ئمیینی ئیجتیماعی، چاكسازی له بیمه‌ی ته‌كمیلی، په‌رداختی پاداشتی كۆتایی ساڵ و هه‌روه‌ها حسێب كردنی پێشینه‌ی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان له مۆحاسیباتی یه‌كسانسازی بوون.