حه‌واڵه‌دارانی ماشینه بارهه‌ڵگره‌كانی سایپا دیزڵ، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی باره‌هه‌ڵگره‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شێركه‌ته له شه‌قامی تایبه‌تی كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، حه‌واڵه‌دارانی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ٤٥٠ میلیۆنیان بۆ وه‌رگرتنی ماشێنه‌كان خستۆته حساوی بانكی شێركه‌ت كه‌چی ئێستا نرخی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه گه‌یشتووه‌ته ٦ میلیارد تمه‌ن و به‌رپرسانی سایپا دیزڵ سه‌ره‌ڕای ئه‌نبار كردنی ئه‌و ماشینانه به بیانووی هه‌بوونی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران خۆیان له ته‌حویلی ئه‌و ماشینانه به كڕیاران ده‌بوێرن.