كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی غه‌ربی ئۆستانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ستنی ئاوی “زایه‌نده ڕوود”، ده‌ستییان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوی زایه‌نده ڕوود، ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی غه‌ربی ئیسفه‌هان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی “حه‌ق ئابه”كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه. جووتیارانی ناڕازی كه ژماره‌یان نزیك به ١٠٠ كه‌س بوو له ناوچه و شاره‌كانی غه‌ربیی ئیسفه‌هان له‌وانه “نه‌جه‌ف ئاباد، فلاورجان، خومه‌ینی شار، له‌نجان و موباره‌كه”، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون و خوازیاری دابین كردنی ئاوی پێویست بۆ كشت و كاڵ و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ویشكهساڵی بوون.