ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی شه‌رقی ئیسفه‌هان كه داواكاری حه‌قئاوه‌ی هه‌میشه‌یی بوون و چه‌ندین كه‌س له جووتیارانیان بریندار كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، جووتیاران به پێی بانگهێشتێك كه بۆ كۆبوونه‌وه كردبوویان به‌ره‌و لوله‌ی یه‌زد به‌ڕێكه‌وتن و خوازیاری دابین كردنی حه‌قئاوه‌كانیان بوون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه كه بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه هاتبوون. جووتیاران به‌رده‌وام بوون له كۆبوونه‌وه و هێزه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك ڕێژ و ته‌قه‌ی هه‌وایی ده‌ستیان كرد به ئازار و لێدانی جووتیارانی ناڕازی. شایانی باسه كه زۆربه‌ی ئاوی زایه‌نده‌روود بۆ سه‌نایه‌عی تواندنه‌وه‌ی ئاسن و فوولادی موباره‌كه ته‌رخان ده‌كرێت كه وشك بوونی زه‌وی و زار و له‌ناوچوونی به‌رهه‌می جووتیارانی لێكه‌تووه‌ته‌وه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه زۆربه‌ی جووتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه ناچار كۆچ كردن كراون.