کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ناتۆ بۆ تاوتوێ كردنی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

نشست فوق‌العاده ناتو برای بررسی

نشست فوق‌العاده ناتو برای بررسی

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، بەرپرسێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕایگه‌یاندووه‌ نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ئاتلانتیكی شۆماڵی ناسراو به‌ “ناتۆ” ڕۆژی دووشەممە لە بڕۆکسل کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدەن سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێکردنی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ دوای ئەوەی قسەی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکە کردووە، داوای ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوە بەپەلەیەی کردووە. مەبەست لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی هاوپەیمانێتی ناتۆ، تاوتوێکردنی ڕەوشی عێراقە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و زیادبوونی هەڕەشەکان بۆ سەر هێزە بیانییەکان لە عێراق و هه‌روه‌ها ڕاگرتنی ڕاهێنانی سه‌ربازی بە هێزە عێراقییەکان بوو.