ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دادگای نه‌مایشی تاوانبارانی هاویشتنی مووشه‌ك به فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و دادگایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی دروشم و وێنه‌ی قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه، خوازیاری جێگیر كردنی عه‌داله‌ت بوون. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ئه‌و شوێنه‌یان گه‌مارۆ داوه. به‌شداربووان خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی ناوی تاوانباران و لیكۆڵینه‌وه‌ی پارێزه‌رانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگی به‌فرانباری ٩٨ی هه‌تاوی، فڕۆكه‌ی ژماره ٧٥٢ی هێڵی ئاسمانی ئۆكراین به ١٧٦ سه‌رنشین له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌و كرایه ئامانج و هه‌ر ١٧٦ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست دا.