کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی شاری سنه لە  بەرانبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌، کۆبوونە و خوازیاری ئازادكرانی دەستبەجێی کەسوکارەکانیان بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوه‌ی یەک مانگی ڕابردوو و ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئه‌منییه‌کان چەند هاووڵاتییەکیان لە شاری سنە بە ناوه‌كانی “فەردین مواردی، ئیبراهیم محەممەدی و شادمان بنی بەشەر” دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. هاوكات کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: “سەرەڕای بێڕێزی و هەڕەشەی مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لەو بنەماڵانە، به‌ڵام ئەو بنەماڵانە پێداگرییان لە سەر ڕوونبوونەوەی چارەنووسی نزیکەکانیان کردووە”. ناڕازییان ڕایانگەیاندووە کە هەتا ڕووننەبوونەوەی چارەنووسی دەستبەسەرکراوەکان، لە سەر کۆبوونەوە لە به‌رامبه‌ر دەرگای ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنه بەردەوام دەبن. شایانی باسه‌، ئەم بنەماڵانە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ بێڕێزیان پێ كراوه‌ و هەڕەشەی دەستبەسەرکرانیان لێکراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كامیۆندارانی شاری قۆروه‌

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی كوردستانی له‌ ئاست گرانی و كه‌می ده‌رمان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی مۆرغدارانی ئیلام

komalah

كۆژران و برینداربوونی ٩ كه‌س له‌ گرۆگانگیری ئیداره‌ی ئه‌ملاكی ئیلام

komalah

هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی “مۆزه‌فه‌ر ساڵحنیا” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌

komalah

گواستنه‌وه‌ی “فاتێح مه‌جیدی” چالاكی كرێكاری بانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌‌

komalah