كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی توشبووان به نه‌خۆشینی “ئێس ئێم ئه‌ی” وێڕای ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌رانی مافی كه‌م ئه‌ندامان، له ناڕه‌زایه‌تیی به هاورده نه‌كردنی ده‌رمان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ئاست دابین نه‌كردنی ده‌رمان بۆ تووشبووان به نه‌خۆشی “ئێس ئێم ئه‌ی” و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌م ئه‌ندامن و هه‌روه‌ها پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت له‌م نه‌خۆشانه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه بوون.