به دوای په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ١٠ مانگی له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ربه‌ند سه‌ره‌خس، كۆمه‌ڵێك له‌م كرێكارانه به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان زیاتر له ١١٠ كه‌سه، گه‌نده‌ڵی ماڵی و ڕانهت خواری له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م مه‌عده‌نه، هۆكاری به‌دوا كه‌وتنی په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكارانه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه لانیكه‌م ساڵی ڕابردوویش، بڕی ١٧ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه به‌دوا كه‌وت و بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و له ئاكامدا به دوای مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كگرتووانه‌یان حهقدسته دواخراوه‌كانیان وه‌ر گرت.