کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وی ژنانی ئه‌فغانستان بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی ژنانی ئێران

كۆبوونه‌وی ژنانی ئه‌فغانستان بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی ژنانی ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیله‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕژیم له‌ شاری كابۆل كۆبوونه‌وه‌ و دروشمیژن، ژیان، ئازادییان وته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌سه‌ر.

به‌پێیڕاپۆرته‌كان،ژنانیبه‌شداربووله‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دروشمه‌كانیژن، ژیان، ئازادی،ئێران سه‌ر هه‌ڵدانه‌، ئێستا نۆره‌ی ئێمه‌مانه‌‌وله‌ كابۆل تا تاران، نا بۆ دیكتاتۆره‌كانیان به‌رز كرده‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌، هێزه‌كانی تالیبان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و پلاكارده‌كانیان دڕێوه‌ و به‌ ته‌قه‌ی هه‌وایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكداوه‌.