ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، ٤٦٨ یەکێتی و رێکخراوی پیشەیی و مەدەنی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی كۆبوونه‌وه و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، هه‌روه‌ها دایكانی ئاشتی له شاری ئیستانبوول هه‌ر به‌و مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر.
لەو كۆبوونه‌وه‌دا ژمارەیەک لە بەرپرسان و پەرلەمانتارانی هەدەپە تیایدا بەشداربوون، یەکێتی و ڕێکخراوە پیشەیی و مەدەنیەکان بەبۆنەی ١ی سێپتا‌مبر کە بە ڕۆژی جیهانی ئاشتی دیاریکراوە كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئەنجامدا و له ڕاگەیەندراوێکدا داوای دەستپێکردنی ئاشتی هەمیشەییان کرد. لە به‌شێكی ئه‌و ڕایگه‌یاندنه هاتووه، گرنگترین هۆکاری کێشەکانی تورکیا تێکچوونی بواری یاسا و دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤه كه لەسەر چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد دامه‌زراون. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داوا له هه‌موو ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین هه‌نگاوێ كرده‌وه‌یی بۆ سه‌قامگیركردنی ئاشتییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ڵبگرن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دایكانی ئاشتی له‌به‌رده‌م كۆشكی “دۆڵمه باخچه”ی ئیستانبوول، سێ به‌شداربوو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.