به سه‌دان كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی كوڵان و له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار، كۆبوورنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی “ئیسماعیل به‌خشی” بۆ سه‌ر كار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیبراهیم عه‌باسی مه‌نجه‌زی” نوێنه‌ری كرێكارانی حه‌وت ته‌په له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌ی خۆێنده‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوو. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ته‌علیقی “ئیسماعیل به‌خشی” چالاكی كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته زۆڵمێكی ئاشكرایه كه له ده‌ر ئه‌و چالاكه كرێكارییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كرێت و ئه‌وه بۆ ئێمه‌ی ڕێگه‌پێدراو نییه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كارین.