کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی سنه‌ له‌ئاست بێ ئاوی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “ئاساوڵه‌”ی سنه‌ له‌ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، له‌ حاڵێكدا به‌رپرسانی ئوستان بیانووی وشكه‌ساڵی و كه‌م ئاوی بۆ خه‌ڵك دێننه‌وه‌، له‌ زۆر گه‌ڕه‌ك ئاوی لووله‌كه‌شی به‌هۆی كۆنبوونی سیستمه‌كان به‌فیڕۆ ده‌چێت و هه‌ر چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ ئیداره‌ی ئاوه‌وه‌ ده‌گرین وڵام ناده‌نه‌وه‌. ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ ئاویان به‌ ته‌واوه‌تی بڕاوه‌ و هیچ به‌رپرسێك وڵامی داواكارییه‌كان نا‌دا‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ له‌ حاشیه‌ی شاری سنه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ و دانیشتووانه‌كه‌ی كرێكار و له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و له‌ ئیمكاناتی ڕیفاهی بێبه‌شن.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران له‌سنووری بانه

-

کوژرانی بەندکراوێک لە تێکهەڵچوونی نێوان زیندانیانی “دیزڵاوا”ی کرماشان

-

چالاكی كچانی شۆڕشگێڕی پیرانشار بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ئازادی

-

مانگرتنی شۆفێرانی تاكسی له‌ سه‌قز

-

سه‌ردانی گڵكۆی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی”

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سنووری بانه

-