ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، خوێندكارانی زانكۆكانی به‌هه‌شتی و هونه‌ری تاران دژبه حیجابی زۆره‌ملێ و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌راسه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی حه‌راسه‌ت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ زانكۆ، كتێبخانه‌یان به دوو به‌شی كچانه و كۆڕانه دابش كردبوو و كاتێك خوێندكاران به سه‌رپۆشه‌وه هاتوون، له‌به‌رده‌م زانكۆ ڕێگه‌یان لێ گرتوون و مه‌رجی له‌سه‌ركردنی مه‌قنه‌عه‌یان بۆ داناون. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خوێندكارانی ناڕازی دژبه گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌راسه‌ت و سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملێ له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دروشمی “نه ڕوسه‌ری، نه توسه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”یان به‌رز كردوه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران دژبه حجابی زۆره‌ملێ و ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌كانی حه‌راسه‌ت له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه.