ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به گیان له‌ده‌ستدانی خوێندكارێك له ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی تاقیگه‌ی شیمی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌یش له‌ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی خوێندكارێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له تاقیگه‌ی شیمی زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان ڕوویدا كه به‌هۆیه‌وه خوێندكارێكی به‌شی دكتۆرای شیمی به‌ناوی “حسێن مورادی” خه‌ڵكی هه‌مه‌دان گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و خوێندكارانی زانكۆی ئیسفه‌هان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دژبه نه‌بوونی ئیمه‌نی و ئه‌منییه‌ت له‌و زانكۆیه خۆپێشاندانیان كرد، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له ناڕه‌زایه‌تی به گیان له‌ده‌ستدانی خوێندكارێك به‌ناوی “شه‌هابه‌دین هاشمی” كه ته‌رمه‌كه‌ی به هه‌ڵواسراوی له یه‌كێك له كلاسه‌كانی ده‌رس دۆزرابۆوه، كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و لاوه بوون، خوێندكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تییان له ئاست ته‌علیق كردنی ده‌یان خوێندكار له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه نیشاندا و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان به‌رزكرده‌وه.