کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وی خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ تاران

كۆبوونه‌وی خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ تاران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گوڵان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ تاران دژبه‌ ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ڕێگه‌ی و شارسازی كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌،‌ هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك وتوویانه په‌رداختمان كردووه‌ به‌ڵام ماوه‌ی ١٢ ساڵه ته‌نیا به‌ڵینی درۆمان پێ ئه‌ده‌ن. خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر هەروەها  ده‌ڵێن، داراییه‌كانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و چی تر ناتوانن له‌م‌ دۆخه‌ خراپه ئابووریه‌ له‌ كرێ نشینی دا بژین.