ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناڕازی تاران پاش چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئا‌مریكا له‌به‌رده‌م سه‌ڕافییه‌كاندا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نرخی دۆلاری ئا‌مریكا بۆ ٣٤ هه‌زار و ٧٠٠ تمه‌ن به‌رز بۆته‌وه و خه‌ڵكی ناڕازی كه له بازاڕی بوورس زیانیان به‌ركه‌وتبوو بۆ گۆڕانی داراییه‌كانیان به دۆلار، له‌به‌رده‌م سه‌ڕافییه‌كاندا كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هیچ سه‌ڕافییه‌ك دۆلاری مامه‌ڵه ناكرد و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك، بانكه‌كان ڕێگه ناده‌ن كه‌س پاره‌كه‌ی له بانك بباته ده‌ره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم داراییه‌كانیان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌ڵهاتوون و بانكه‌كان پاره‌یان نییه بیده‌ن به‌خه‌ڵك و بازاڕی بوورس تووشی داڕمان بووه و خه‌ڵكانێكی زۆر مایه‌پووچ بوون ونرخی دۆلاریش به‌رده‌وام ده‌ڕواته سه‌ره‌وه.