کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وی خاوه‌ن ماڵه‌كانی فازی ٦ی په‌ردیس له‌ تاران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی فازی ٦ی په‌ردیسی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووسی زه‌ویه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادسه‌رای په‌ردیس كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی بڕیاری دادگا و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ قازانچی خاوه‌ن زه‌ویه‌كان، به‌ڵام شیركه‌تی عومران په‌ردیس كه‌ سه‌ر به‌ سپای پاسدارانه‌ به‌ هاوكاری ئیداره‌ی “سه‌بتی ئه‌سناد” ڕێگری ده‌كه‌ن له‌ جێبه‌جێ بوونی حوكمی دادگا و كێشه‌یان بۆ خاوه‌ زه‌ویه‌كان درووست كردووه‌. ڕۆژی ڕابردووش كه‌ خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م دادسه‌رای په‌ردیس كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا كه‌ خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه‌ شیركه‌تی عومرانی په‌ردیسه‌ و ئه‌بێ ڕاده‌ستی بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی بانكی ئایه‌نده‌ له‌ تاران

-

گیان له‌ ده‌ستدانی دوو سووختبه‌ر له‌ مێحوه‌ری به‌م

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی “نفلین سینیت”ی كلیبه‌ر

-

مانگرتنی شۆفێرانی سامانه‌ی یه‌كی شیركه‌تی واحدی تاران

-

چالاكی خوێندكارانی زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-