ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی ئۆستڕاڵیا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته له شاری ملبۆڕن كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئۆستڕاڵیا له شاری ملبۆڕن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و تێیدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم، خوازیاری داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم و ئیزافه‌كردنی سپای پاسداران به لیستی تیرۆریسم بوون.