ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری خاش له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سێ بۆ چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و تا ئێستا چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شاره‌داری هه‌ر جار سندووقی به‌تاڵی شاره‌داریمان پێ نیشان ئه‌ده‌ن و هیچ بایه‌خێك به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌تمان ناده‌ن. به‌وهۆیه‌وه زیاتر له ١٦٠ كرێكار له ناڕه‌زایه‌تی به‌و دووخه كۆبوونه‌وه و خۆازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانیان بوون.