ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قو‌تابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمی “ژن،ژیان ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قو‌تابیانی شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بۆكان، كه‌ره‌ج، تاران و سه‌بزه‌وار دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی نه‌وشیره‌وانی بابۆل، عیلم و فه‌رهه‌نگ، سه‌نعه‌تی شه‌ریف، زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی تاران، به‌هه‌شتی، زانكۆی ئازادی ڕه‌شت و سه‌نعه‌تی ورمێ دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی مانیان گرت و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا ده‌ستبه‌سه‌ركران و مەرجدار كردنی كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانیان به توندی مه‌حكووم كرد و دروشمه‌كانی “خوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “هه‌ر یه‌ك كه‌س كه بكوژرێت، هه‌زار كه‌س پشتیوانیه” و “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.