ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری كانووی سنفی مۆعه‌لیمانی شاری تاران و چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیان له ئۆستانی تاران و ئه‌لبۆرز، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چالاكانی سنفی مۆعهلیمان له پاركی میلله‌تی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی مۆعهلیمان و درووست كردنی دۆسیه و ده‌ركردنی حوكمی زیندانی كران به‌سه‌ر چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیان هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو. له هه‌مان كاتدا “شه‌عبان محه‌مه‌دی”، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان، له دوایین په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی باسی له بارودۆخی خراپی ته‌ندرووستی و خه‌راپ بونی شوێنی ڕاگیرانی خۆی كردووه. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” به چوار ساڵ و شه‌ش مانگ و “محه‌مه‌د-ته‌قی فه‌لاحی” ده‌بیری كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێران به شه‌ش مانگ به‌ندكران سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.