ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی بێهرێگان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕسمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، له‌سه‌ركارلابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، وه‌لانانی جیاوازی له نێوان پیشه‌كانی سه‌ر به سه‌نعه‌تی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.