کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “جه‌م” له‌ برووجێرد

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “جه‌م” له‌ شاری برووجێرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنه‌دانی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٢٠ كرێكار له‌ كارخانه‌ی كاشی برووجێرد كار ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ هیچ حه‌قدستێكیان پێ نه‌داون و له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێن، به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قدسته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ دۆخێكی خراپی مه‌عه‌یشه‌تیدا ده‌ژین. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆتایه‌كانی ساڵی ٩٢ تا ٩٨ی هه‌تاوی زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ به‌هۆی نۆژه‌ننه‌كردنه‌وه‌ی ماشینه‌كان و كه‌می سه‌رچاوه‌ی ماڵی، داخرابوو و ئێستاش خاوه‌نكار به‌ بیانووی نه‌بوونی نه‌خدینه‌یی دوو مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی دواخستووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌ئاست نه‌بوونی گاز له‌ مه‌دره‌سه‌كانی سنه‌

-

كوژرانی مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

-

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نێوان مهاباد- ورمێ و ئاماده‌باش له‌ بانه‌

-

مه‌ترسیداربوونی دۆخی “سۆهه‌یلا حیجاب” له‌ زیندانی كرماشان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ئاست نه‌بوونی كه‌پسوولی گاز

-

نه‌بوونی سیسته‌می ئاوڕه‌سانی له‌ ٢٢٣ گوندی نێكشاری به‌لووچستان

-