کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی شاهڕوود و میامی

كۆبوونه‌وه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی شاهڕوود و میامی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی شاره‌كانی شاهڕوود و میامی دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌.