شارەوانیی ئیستەنبووڵ 43 کرێکاری کوردی بە بیانووی ئەوەی بەشدارییان له كۆبوونهوی ناڕهزایهتیدا كردووه لە سهر کارەکانیان دەرکرد و وەزیری ناوخۆی تورکیا بە “تیرۆریست” ناوی لێ هێنان و رایگەیاند، “زیاتر لە 500 تیرۆریست لە شارەوانیی ئیستەنبووڵ لهسهرکار دەركراون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، 43 کرێکار لە شارەوانیی ئیستەنبووڵ، چوار کرێکار لە شارەوانیی ناوچەی ئاتاشەهیر، بە گشتی 47 کرێکار بە بیانووی بەشداریکردن لە كۆبوونهوهی یادکردنەوەی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە، رۆبۆسکی و ساڵڕۆژی رووداوی پارکی گەزی دەرکراون. جێگای ئاماژهیه كه “سولەیمان سۆیلو”، وەزیری ناوخۆی تورکیا پێشتر شارەوانیی ئیستەنبووڵی بهوه تۆمەتبار کردبوو كه 557 تیرۆریستی لە شارەوانی ئیستەنبووڵ دامهزراندووه. داخوازی بهشداربووانی ئهو كۆبوونهوهیه بریتیه له: 1- داوای لێبوردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ، لەسەر دوورخستنەوەی کرێکارەکان. 2-گەڕاندنەوەی کرێکارە دوورخراوەکان بۆ سەر کارەکانیان و 3- ڕاگرتنی دوورخستنەوەی کرێکاران.