کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووب

كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووب بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری، وه‌لانانی په‌یمانكار، مافی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و مافی مانگرتن، كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی سیستماتیك، ساماندانی شۆفێرانی ئیجاره‌یی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار١٤ ڕۆژ پشوودان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.