کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ تاران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٢ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٢ له‌ سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌وه‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ تاران و له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌ڕوه‌رده‌ دا كۆبوونه‌ته‌وه‌. خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌‌ سه‌ر ناڕازیان و دوو موعه‌لیم ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كران.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-