کرێکارانی شێركه‌تی “سیمان ئابادە” لە “ئۆستانی فارس”، ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەست، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
بەوتەی نوێنەری کرێکاران، شێركه‌تی “سیمان ئابادە” لە لیستی قەرزدارانی بانکدایە و ناتوانرێت ئاسانکاری بۆ ئەم شێركه‌ته ببەخشرێت، هەر بۆیە کرێکاران لەگەڵ کێشەی پاشەکەوتی مووچە بەرەوڕوو دەبنەوە، بە وتەی ناوبراو؛ لە میانەی كۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی ئەم دواییەی کرێکاران، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەکە بەڵێنی دابوو تا کۆتایی مانگی ڕێبه‌ندان لەگەڵ بانکه قەرزداره‌كانی یەکلایی بکاتەوە و دوای ئەوە حه‌قده‌ستی هه‌موو كرێكاران بدات.