کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئێسفەهان 

ڕۆژی شه‌ممه‌‌‌‌ ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز ، کرێکارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌نی” ئیسفەهان شیفتی بەیانی، جارێکی تر به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان دەستیان بە مانگرتن کرد و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌نی” ئیسفەهان، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ت و كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان جارێکی تر دەستیان بە مانگرتن کرد و له‌ حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. هه‌روه‌ها ئه‌م كرێكارانه‌ لە 15 و 16ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا له‌  شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌ و نوێنەری وەزارەتی کار لە نێو کرێکاراندا بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە ڕۆژانی داهاتوودا داوه‌ به‌ڵام هێشتا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر به‌ندكراون له‌ ئێران

-

مانگرتنی كادری ده‌رمان و بێهداشت له‌ به‌ریتانیا

-

ڕوودانی سێهه‌مین بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان

-

هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان

-

نادیاری چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

هه‌وڵی به‌غدا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

-