ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، کاسبکارانی “خان خورما”ی شاری کەرکوک، دژی بڕیاری گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نوێ و وەرگرتنی باج و سەرانە لێیان لەبەردەم شارەوانی کەرکوک كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كاسبكارانی ناڕازی، هەر ماوەیەک جارێک ستەمکارێک دێت دەست دەگرێت بەسەر بازاڕەکەدا و کۆتا جاریش کەسێک هاتووە و بەڕێککەوتنی ژێربەژێر ئەم بازاڕه‌ی داگیر كردووه. كاسبكاران ده‌ڵێن: ده‌یانه‌وێت به زۆه‌ملێ بمانگوازنه‌وه بۆ شوێنێكی نوێ و باج و سه‌رانه‌یه‌كی زۆریان خستۆته سه‌رمان و ئه‌م زۆڵمه بۆمان قبووڵ ناكرێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕێگای سه‌ره‌كه‌ی به‌غدا داده‌خه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كرێت.