کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە دهۆک و سلێمانی

کارمەندانی قه‌راردادی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنه‌كانی عێراق لە شارەکانی دهۆک  و سلێمانی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كاتی بوونی قه‌رارداده‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان له‌ كاتیه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی بوون.

نوێنەری کارمەندانی ناڕازیی دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند: ئێمە ژماره‌مان ٢٧٢ كه‌سه‌ و مافه‌كانمان پێشێل كراوه‌ و دەمانەوێت بکرێین بە هەمیشەیی و به‌ فه‌رمی دابمه‌زرێین. هاوکات به‌شێک له‌ كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌ شاری سلێمانی كه‌ به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن بۆ چواره‌مین جار كۆبوونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق داواكارییه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكات و گرێبه‌سته‌كانمان له‌ كاتیه‌وه‌ بكات به‌ هه‌میشه‌یی تاكوو ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییمان هه‌بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئوستانی كوردستان

komalah

ژه‌هراوی بوونی چوار كه‌س به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی ساخته له‌‌ شنۆ

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ئیلام

komalah

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئیلام

komalah

 كۆبوونه‌وی لایه‌نگرانی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ ئیستانبوول

komalah