کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزان له‌ ئاران و بیدگوڵ

6 3 10

كۆمه‌ڵێك له‌ ژینگه‌دۆستان و دانیشتووانی ناوچه‌ی ئاران و بیدگوڵ ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌ سازكردنی زنجیره‌ی ئینسانی له‌ شوێنی پڕۆژه‌ی لێدانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی “فولادی كه‌ویر”، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ بواری ژینگه‌ نیشان دا.

له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، دانیشتووانی ئاران و بیدگوڵ له‌ پارێزگای ئیسفه‌هان به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بوون و له‌ ئاست لێدانی ئه‌و پڕۆژه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نداون. به‌وته‌ی ناڕازیان، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ئاوی زۆری ئه‌وێت له‌ حاڵێكدا ناوچه‌ی ئاران و بیدگوڵ ناوچه‌یه‌كی وشك و كه‌م ئاوه‌، هه‌روه‌ها كارناسانی ژینگه‌ له‌و باره‌وه‌ هۆشداریان داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ لیكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بۆ سرووشت ئه‌نجام نه‌دراوه‌ به‌ڵام لایه‌نێك له‌ ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ ئاسنییه‌كان و تواندنه‌وه‌ی له‌و كارخانه، فولاد به‌رهه‌م دێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌ دۆخی ئاڵۆزی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ بدات.