ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و ژینگه‌پارێزانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری “محه‌ممه‌د ئه‌وراز” و شاخه‌وانانی گیانبه‌ختكردووی چیای ڕندۆڵه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاخه‌وانانی سنه وێڕای به‌شدرای “حه‌مید دێهقان” شاخه‌وانی ناسراو كه به‌سه‌ر كێوی هیمالیادا سه‌ركه‌وت، نوێنه‌ری شاخه‌وانانی كۆیه له باشووری كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شاخه‌وانانی گیانبه‌ختكردووی چیای ڕندۆڵه، له‌سه‌ر مه‌زاری “محه‌ممه‌د ئه‌وراز” و سێ شاخه‌وانی قوربانی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له نه‌غه‌ده كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.