کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

‍كۆبوونه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری شاخه‌وانانی گیانبه‌ختكردوو

كۆبوونه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری شاخه‌وانانی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، ژینگه‌پارێزانی پیرانشار، ئه‌ندامانی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، چالاكانی مه‌ده‌نی شاره‌كانی مهاباد، بۆكان و نوێنه‌رانی گرووپه شاخه‌وانییه‌كانی كوردستان، له‌سه‌ر كێوی سۆڵتان یاقووبی نه‌غه‌ده‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی شاخه‌وانانی گیانبه‌ختكردوو گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر مه‌زاری “محه‌ممه‌د ئه‌وراز” كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت، دواجار پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری سێ شاخه‌وانی گیانبه‌ختكردووی چیای ڕندۆڵه‌ كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان بۆ پاراستنی ژینگه‌ نوێ كرده‌وه‌.