ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژنانی كانتۆنی “حه‌سه‌كه” به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی ژنان و خۆپێشانده‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، كۆبوونه‌وه و له‌چكه‌كانیان سووتاند.
له ناوچه‌ی زركان ژنان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ركوتی خوێناوی ژنان و خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێران ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ توركیاشدا ژنان به كۆبوونه‌وه و ئاگردانی له‌چكه‌كانیان هاوده‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ ژنانی ئێرانی ده‌ربڕی و ژنان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “ئێمه هه‌موومان ژیناین” یان به‌رز كرده‌وه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا “سه‌ماح حه‌مادی” ئه‌ندامی گونگره‌ی “ستار” له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی مه‌حكووم و ژینای وه‌كوو ده‌نگی ژنانی ئازادی ئێران ناوبرد. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، پرچ و جه‌سته‌ی ئێمه شه‌رمی نییه، ئه‌و شته‌ی شه‌رمی هه‌یه هه‌ڵسووكه‌وتی ئێوه‌یه، ژینا نه‌مردووه و هه‌زاران ژینا ڕێگاكه‌ی درێژه پێده‌ده‌ن.