ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی مه‌ریوانی له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت، له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌دوای هه‌وڵی خۆكوژی كچێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “شلێر” به‌مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی خۆی له ده‌ست پیاوێك به‌ناوی “گۆران قادری” كه به‌نیازبوو ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ری، ئه‌نجام درا. ژنانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری دابینكردنی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنانی ئه‌و شاره بوون. به‌وته‌ی سه‌چاوه خۆجێیه‌كان، تاوانباره‌كه سه‌ر به ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه و ئازادكراوه هه‌رچه‌ند دادستانی مه‌ریوان ره‌تی كردووه‌ته‌وه كه ئازادكرابێت، شایانی باسه كه باری ته‌ندرووستی “شلێر” باش نیه و له حاڵه‌تی كۆما دایه.