ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی مه‌ریوانی بۆ پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی “شلێر ڕه‌سووڵی” و ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه قیزه‌ونه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش، ژنان و پیاوانی مه‌ریوانی له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی “شلێر ڕه‌سووڵی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریدا، به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه پیاوسالاری و سه‌رمایه‌داری، خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباره‌كه و دابینكردنی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون. شایانی باسه كه شلێر ڕەسووڵی” تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “چەشمییەر“ی سەر بە شاری سەوڵاوا، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە ترسی پیاوە دراوسێکەیان به‌ناوی “گۆران قادری” كه ویستوویه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ری، خۆی لە په‌نجه‌ره‌ی ئەو ماڵه‌وه، فڕێ داوه‌تە خوارەوە و زه‌ربه مه‌غزی بووه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه لە نەخۆشخانەیه‌كی سنه گیانی لە دەستداوه.