ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٨ و ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژنانی ئه‌فغانستانی له شاری كابۆل دژ به ته‌قینه‌وه‌ی بومب له مه‌ده‌ره‌سه‌ی كچان كه ٥٨ كوژراو و ٩٧ برینداری لێكهوتهوه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه ڕێگریان لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی ناڕازی له نا وچه‌ی “پولی سورخی” خۆپێشاندانه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد و به‌ره‌و ناوچه‌ی “ده‌شتی بورجی” كه ته‌قینه‌وه‌ی بومبهكهی تیدا ئه‌نجام درابوو ڕۆیشتن و دروشمیان دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی تایفه‌ی هه‌زاره و هێرشه تیرۆریستیه‌كانی له وڵاته وته‌وه، ڕۆژی شه‌ممه‌ش ژنانی خۆپێشانده‌ر به دروشمی “ژن، ژیان،ئازادی” ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی كابول و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ێپشێلكردنی مافه‌كانیان ده‌ربڕی. ژنانی ئهقغانستانی خوازیاری كوتایی هێنان به كوشتنی ژنان بوون و ڕایانگه‌یاند كه په‌روه‌رده‌ی بێ به‌رامبه‌ر مافی خۆیانه و له مافه‌كانیان خۆش نابن.