ژنانی کورد و ڕێکخستنەکانی ژنانی باکوری کوردستان و تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆبوونه‌وه و كوشتنی “ژینا ئەمینی”یان له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان لە شارەکانی ئیستانبوول، هاتای، وان، ئامەد و جۆلەمێرگ بە ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی و وتنه‌وه‌ی دروشم کوشتنی “ژینا ئەمینی”یان لەلایەن ڕژێمی كۆماری ئیسلامیه‌وه شەرمەزارکرد. لە شاری ئیستانبوولیش ئه‌نجۆمه‌نی خوێندکارانی دیمۆکراتیک له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد به دروشمی ” قژی ژنان بە دەوری ملتانەوە دەبەستین و دەتانخنکێنین” كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” یان مه‌حكووم كرد.