ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكوانان بە مەبەستی داواکردنی خزمەتگوزاری و تەواوکردنی ڕیگای (کەلار- سلێمانی)، گەیشتنە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت مان ده‌گرن.
ماوەی سێ ڕۆژە بەشێک لە چالاکوانانی گەرمیان، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێگای دوو سایدی (کەلار – سلێمانی)، بە ڕێپێوان بەرەو شاری سلێمانی بەڕیکەوتبوون و ئێوارەی چوارشه‌ممه گەیشتنە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان. به‌وته‌ی ناڕازیان، ئه‌و پڕۆژەیه لەساڵی ٢٠١٣وه چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و دوای ٩ ساڵ هێشتا ته‌واو نه‌كراوه و له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا به سه‌دان كه‌س له‌و ڕێگایه‌دا بوونه‌ته قوربانی و ٣٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش كه‌مئه‌ندام بوون.