کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژینگه‌یی تاران دژبه‌ زاكانی شاره‌داری تاران

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژینگه‌یی تاران دژبه‌ زاكانی شاره‌داری تاران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ژینگه‌یی تاران له‌ كۆبوونه‌وه‌یێك دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست له‌ناوبردنی پاركه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه‌ ده‌ربڕی.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ڕاگرتنی بڕینی داره‌ كۆنه‌كانی تاران و داگیركردنی پاركه‌كان له‌ ژێر ناوی سازكردنی مزگه‌وت بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داویان كرد زاكانی شاره‌داری تاران ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌ و كسانێك كه‌ زانیارییان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شار و فه‌زای سه‌وز هه‌یه‌ له‌ جیگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌ دابمه‌زرێن.