ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژن به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به ئاخێزی جه‌ماوه‌ری و پشتیوانی له‌و شۆڕشه سه‌راسه‌ریه له‌كێوی ئاویه‌ری سنه كۆبوونه‌وه و دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژن له شاری سنه به جل و به‌رگی كوردیه‌وه له سه‌ر كێوی ئاویه‌ری سنه كۆبوونه‌وه و به‌كردنه‌وه‌ی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” پشتیوانی خۆیان له‌و شۆڕشه سه‌راسه‌رییه ڕاگه‌یاند و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد، به‌شداربووان هه‌روه‌ها به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.